Quantcast
Channel: ئاژانسی ده نگو باسی کوردستان
Viewing all articles
Browse latest Browse all 4426

تورکیا بەنیازە کۆچبەران بکاتە بەهانەی داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان

$
0
0


تورکیا بەنیازە کۆچبەران بکاتە بەهانەی داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان

ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌به‌ری کانتۆنی عه‌فرین هێڤی مسته‌فا رایگه‌یاند، داواکاری تورکیا بۆ دروستکردنی 

هه‌رێمێک له‌عه‌زاز بۆ کۆچبه‌ران ‌پیلانێکی نوێ داگیرکا‌ریه‌ و راشیگه‌یاند؛ ئەگەر ئه‌وروپا هاوکاری ئه‌وانیان بکردایە، ئه‌وا ده‌یانتوانی ژماره‌یه‌کی زۆر کۆچبه‌ر به‌خێوبکه‌ن.

هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌به‌ری کانتۆنی عه‌فرین له‌سه‌ر دروستکردنی هه‌رێمێک له‌عه‌زاز له‌سه‌ر داوای تورکیا قسەی بۆ ئاژانسی هاواری کرد و وتی:"ئێمه‌ وه‌کو خۆبه‌رێوه‌به‌ری کانتۆنی عه‌فرین ماوه‌یه‌که‌ کانتۆنه‌که‌مان به‌هه‌زاران کۆچبه‌ری له‌ئامێزگرتووه‌، به‌ڵام تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌به‌ر ‌رزگارکردنی هه‌رێمی شه‌هبا بگرێت و بتوانێت ئه‌و هه‌رێمه‌ داگیر بکات، پیلانی نوێ دادەنێت، ئه‌وه‌ش شتێکی راست و ئه‌خلاقی نیه‌، ئه‌و پیلانه‌ش وه‌کو پیلانی دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی تامپۆنه‌".

Viewing all articles
Browse latest Browse all 4426