Quantcast
Channel: ئاژانسی ده نگو باسی کوردستان
Viewing all articles
Browse latest Browse all 4388

سێناتۆر گراهام: ئاشکرایە کە ئێران لەچەند حەوتەی ڕابردوودا، هێرشی کردووتە سەر هێڵی لولە و کەشتییەکان

$
0
0

سێناتۆر گراهام: ئاشکرایە کە ئێران لەچەند حەوتەی ڕابردوودا، هێرشی کردووتە سەر هێڵی لولە و کەشتییەکان



▫️لیندزی گراهام، سێناتۆری کۆماریخوازی ولایەتی کارۆلینای باشوور ڕۆژی دووشەمە ۳۰ی بانەمەڕلە پەیامێکدا گوتی: دوایین زانیارییەکانم سەبارەت بە زیادبوونی کێشەکان لەگەڵ ئێران، لە جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی وەرگرتووە. ئاشکرایە کە ئێران لە حەوتەکانی ڕابردوو هێرشی کردووتەسەر هێڵی لولە و کەشتییەکانی وڵاتانی دیکە. هەروەها هەندێ مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای لە عێراق دروستکردووە.

▫️سێناتۆر گراهام گوتیشی: لێرەدا تەنیا ئێرانییەکان تاوانبارن نەک ئەمریکا و هیچ وڵاتێکی دیکە. ئەگەر هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هێزەکانی چالاک ببێتەوە و لەکردەوە پیشان بدرێت، ڕووبەرووی دژکردەوەیێکی سەربازی توند دەبێتەوە.

▫️لیندزی گراهام لە کۆتایی ئەم پەیامە و ئاماژە بە ترامپ گوتی: بەردەوام بمێنە سەرۆکۆمار

Viewing all articles
Browse latest Browse all 4388