Quantcast
Channel: ئاژانسی ده نگو باسی کوردستان
Viewing all articles
Browse latest Browse all 4388

ئەمریکا لە خەلیجی فارس مانۆڕێکی سەربازی بەڕێوە دەبات

$
0
0

ئەمریکا لە خەلیجی فارس مانۆڕێکی سەربازی بەڕێوە دەبات


▫️  ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا بەمەبەستی پاڵپشتی لە بازرگانى ئازاد و  گواستنەوەی زەریایی لە لێوارەکانى بەحرەین، مانۆڕێکی دژەمین بەڕێوە دەبەن.

▫️ ئەم مانۆڕە لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە کۆماری ئیسلامی پاش دەسپێکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا و بەتایبەت گەمارۆ نەوتییەکان کە بە ئامانجی وەستاندنی ڕادەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران و گەیشتنی بە سفر، دەیان جار هەڕەشەی  داخستنی گەرووی هورمزی کردبوو .
▫️ سەرەڕای ئەو هەڕەشانەی کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بەداخستنی گەرووی هورمز کردبوویان، بەڵام لە ڕاستیدا توانای ئەنجامدانی ئەم کارەیان نییە و لە ئەگەری داخستنی گەرووەکە، تووشی ڕووبەڕووبوونەوەی قورس دەبنەوە.
▫️ هەروەها مایک پۆمپئۆ بۆ جارێکی دیکە گوتی "دەمانهەوێ بە پاڵەپەستۆ خستنەسەر کۆماری ئیسلامی، ناچاریان بکەین تا واز لە ئاژاوەگێڕی و پاڵپشتی لە تێرۆریزم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێنن. ئەوە ئێستاش خەریکی پلانداڕشتنن بۆ کردەوەی تێرۆریستى لە وڵاتانی ئەورووپا."


Viewing all articles
Browse latest Browse all 4388